زاری كرمانجی- سۆران
پۆلیسی سۆران زانیاری لەبارەی رووداوەكەی كوشتنی دوو ئافرەت لەلایەن هاوسەركەیان زانیاری دەخاتەڕوو.
لەمبارەوە عەقید شەماڵ دێواری حامد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند” كاتژمێر 9:30 خولەكەكی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگادار كراینەوە كەوا دوو ئافرەت بەهۆی بەكار هێنانی چەك بەرامبەریان گیانیان لەدەستداوە، دەست بەجێ ئەفسەری ئێشكگری بەشی پۆلیسی ناوشار لەسەر فەرمانی دادوەر گەیشتە شوێنی رووداو”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی سۆران هەردوو تەرمەكان گواسترانەوە بۆ پزیشكی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران و تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران كرد، لە بەشی پۆلیسی چالاكی مەدەنییەكانی سۆران لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندكراوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەگەڵی”.
دەشڵێت: ” سەبارەت بەم هاووڵاتییە هیج سكالایەكی یاسای لای ئێمە لەسەر تۆمار نەكراوە و هیج فەرمانێكی گرتنی لای ئێمە نەبووە.