زاری كرمانجی-سۆران
ژینگە پارێزان و دانیشتووانی ناوچەكە، داواكارن لە لایەن پەیوەندیدارەكان، ئەو دارو نەمامانەی لە نێوان دووسایدی (ئازادی-دێڵزیان) چێندراون تەلبەند بكرێن و ئاوی پێویستیشیان بۆدابین بكرێت.
ئەو دارو نەمامانەی لەنێوان شەقامی دووسایدی (دێڵزیان-ئازادی) لە سنووری ناحیەی دیانا، چێندراون، دیمەنێكی جوانیان بە شوێنەكە بەخشیووە، دانیشتووانی سنوورهكهو ژینگەپارێزانیش داوا لە شارەوانی سۆران دەكەن، هەوڵی تەلبەند كردن و دابین كردنی ئاوی پێویست بدەن بۆیان، تا گەشە بكەن و لە لەناو چوون پارێزراو بن”.