زاری كرمانجی-سۆران
پزیشكێكی پپسپۆری هەناوی، زانیاری لەبارەی جیاكردنەوەی سەر ئێشە بەهۆی شەقیقەوە، دەخاتەڕوو ” نیشانەكان بریتین لە ئازاری توند بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك، ئازارەكەش تەنها لەلایەكی سەردایە، زۆرجار رشانەوەشی لەگەڵدایە.
د. هەڤاڵ محەمەد، پزیشكی پسپۆری هەناوی، دەڵێت” لەم حاڵەتەدا ئازارەكە تەنها یەك لای سەر زۆر بە توندی دەگرێتەوە، ماوەی چەند كاتژمێرێك یان چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، زۆربەی جار هێڵنج و رشانەوەی لەگەڵە، ئازارەكە بە ژاوە ژاو یان شوێنی رووناك زیاتر دەبێ، هەروەها چەند خولەكێك پێش دەستپێكردنی ئازار ئەم نیشانانەی ئاگاداركەرەوەیان هەیە وەك بینینی بریسكەی رووناكی، كەمبوونەوەی بینین، سڕبوونی دەست و پێ، زرنگانەوەی گوێ، گۆڕانی هەستی بۆنكردن و تامكردن”.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” زۆرجار كەسێكی نزیكی نەخۆشەكە شەقیقەی هەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری بۆ ماوەیی لە خێزانێكدا، سەرئێشەی شەقیقە زۆربەی كاتیش لەدوای ماندووبوون، برسێتی، خەفەت، قەلەقی و كەمخەوی دروست دەبێت.