زاری كرمانجی-رواندز
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” پڕۆژەی چاككردنەوەو قیڕتاوكردنەوهی بەشێكی رێگای سەرەكی سۆران -چۆمان لەناو گوندی بەرزێوە، بەشێوەی راستەخۆ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیمان جێبەجێ دەكرێت”.
ئەندازیار خوسرەت سادق گووتیشی ” ئەم پڕۆژەیەش بەشێكە لە پلانی ئەم سالەی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ چاككردنەوەو قیڕتاو كردنەوەی چەند شوێنێكی تری رێگای هامڵتون، بۆ ئەم مەبەستە 100 ملیۆن دینار تەرخانكراوە.