زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی بنكەی دیانا دوو سەربە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێڕاق، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەپێناو خێرا بەڕێوەچوونی كاروباری دەنگدەران لە سنوورەكەمان، هەفتەی هەموو رۆژێك دەست بەكارین، واتە رۆژانی هەینیش هاووڵاتییان دەوانن بۆ ئەم مەبەستە سەردانمان بكەن”.
رەهێڵ سادق ئەحمەد، گووتیشی: ” كارەكانمان بریتییە لە تۆمار كردنی ئەو كەسانەی كە تائێستا ناوەكانیان تۆمار نەكردووە، تا تەمەنی 2005 دەتوانن سەردانمان بكەن، هەروەها ئەوانەش كە خواستی گواستنەوەی شوێنی دەنگدانیان هەیە بۆ شوێنێكی دیكە، لەگەڵ راستكردنەوەی هەڵەی ناوەكانیان و ئەوانەش كە تائێستا وێنەیان لەسەر كارتی دەنگدان نییە دەتوانن سەردانمان بكەن”.
بەرپرسی بنكەی دیانا دوو سەربە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێڕاق، ئاشكراشی كرد: ” پێویستە لەكاتی سەردانی كردنی هاووڵاتییان ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بێنن (كارتی نیشتیمانی، یان ناسنامە و ڕەگەزنامەی عێڕاقی، فۆڕمی خۆراك، كارتی زانیاری) دەبَت كەسەكەش بەخۆی ئامادەبێت.