بۆتان سەباح – سۆران :
جەلال سەعید، ئەندام و گوتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە زاری کرمانجی راگەیاند” وەرزش و تۆپی پێ لە هەموو جیهان و کوردستانیش پێشەنگە چ لە رووی جەماوەر، بزنس ، پێناسەی نەتەوەی”.
تۆپی پێ سەرپشکی سەرەکییە ئەوجا لەدوو ئەو وەرزشەکانی دی، لە سۆران بە گشتی پێم وایە هۆشیاری هۆکاری سەرەکییە نەک لە سۆران لە هەموو کوردستان با ئێمە گلەیی تەنیا لە سۆران نەکەین لە سەرتاسەری کوردستان نەبوونی هۆشیاری رۆشنبیری شارستانی تۆپی پێ یاخود وەرزشی بۆتە هۆکار بۆ ئەوەی گرژی و کێشە بەردەوام لە یاریەکاندا رووبدات بۆ نموونە تیپێکی میللی لە سۆران ئەگەر هەزارەها هاندەری هەبێت دوو هاندەر کێشە دروست بکەن کێشە دەکەوێتە نێو هەموویان ، هەمیشە ئەو هاندەرەی کە پێی وایە ئەمە خۆشەویستیێکە بۆ تیپەکەی خۆشەویستی ئەوە نییە خۆشەویستی ئەوەیە بەوپەڕی رێزەوە دۆڕان و بردنەوە و یەکسان بوون قبوڵ بکەین”.
وتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوتیشی” سێ حاڵەت هەیە لە وەرزش بردنەوە و دۆران و یەکسان بوون، دەبی هەرسێ حەڵەتەکە وەک یەک وەربگرین چونکە ئەوانەی کە یاری تۆپی پێ لەگەڵ یەک دەکەن هەردوو لایان برادەرن واتە چۆن پێت خۆشە بۆخۆت دڵخۆشی دەبێت بەلاشتەوە ئاسایی بێ ئەوەی بەرامبەرت دەباتەوە دڵ خۆشە”.
جەلال سەعید، هاتە سەر باسی ئاستی وەرزش لە سۆران و دەڵێت ” سەبارەت بە سۆران و وەرزش ناڵێم خراپە بەڵام پێویستی بە رێکخستنەوەیەکی جوان هەیە ئەو رێکخستنەوەش بە ئەستەم ئەکرێت، چونکە دەبێت پۆلێن بکرێت هەموو ئەو تیپانەی کە هەنە مەرج و خاڵی تایبەتی بۆ دابرێژی کە بەرامبەر هەر هەڵەیەک چیت بەرامبەر ئەکرێتەوە دەبێ جەماوەریش تێ بگەینی هەموو ئەوتیپانەی کە یاریش ئەکەن دەبێ جەماوەر و هاندەری خۆیان ئاگادار بکەنەوە لەوەی کێشەو گرفت دروست نەکەن.