پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
نەوت فرۆشێكی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی دابەزینی نرخی نەوتی سپی ماڵان بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” ماوەی دوو هەفتەی رابردووو نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی نەوت فرۆشاندا بەجێگیری ماوەتەوە .”
مەغدید ئۆمەراوەی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسڕە لە 150 هەزار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی دەرەجە دووبە 140 هەزار دیناره، هاوكات نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 700 دینار دەفرۆشرێت لە بازاڕەكاندا.”
مەغدید ئۆمەراوەی باس لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت دەكات و دەڵێ:” هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەهۆی وەرزی هاوین کەمی خواست لەسەری پێشبینی دەكرێت نرخەكەی زیاتر روو لە دابەزین بکات .”