شەهلا رەشید- سۆران
بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و د. كامەران مەلا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران و ژمارەیەك پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بۆ یەكەمینجار كۆگای دەرمان له ئیدارهی سۆران كرایەوە.
هەڵگور شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” هەبوونی ئەم كۆگایە گرنگە و پێشتر دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە پارێزگای هەولێر دابین دەكران، ئێستا راستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، هەموو ئەم داودەرمان و پێداویستییانە بەسەر نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی ئیدارەی سۆران دابەش دەكرێن، هەوڵدەدەین ئەو كەموكورتیانەی لە رابردووش هەبوونە نەمێنن، بەشێوەیەكی رێكتر داودەرمانەكان دابەش بكرێن”.
لای خۆیەوە، د. كامەران مەلا محهمهد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” دوای هێنانەكایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، لە چوارچێوەی بودجەی گشتی وەزارەتی تەندروستی، بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكی، راستەوخۆ پشتمان بەخۆ بەستووە بۆ تەندەرین و پێداویستییەكان، بە كرانەوەی ئەم كۆگایه كێشەی كەمی پێداویستی پزیشكی و داودەرمان بە یەكجاری چارەسەر دەبن.