پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەمە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار كردووە، هاوكات گۆڕانكاری بەسەر بەشێك لە جۆرەكانی دیكەی دراودا هاتووە .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: كۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 156,500دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 900 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 695 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 129 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,650 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.