زاری كرمانجی-سۆران
نوێنەری شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26/7/2023 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە شاری بەغدا و لەگەڵ شاندی حكومەتی ئیتیحادی كۆبوونەوە سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە، بە مەبەستی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و لە دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە هەردوولا گەیشتنە رێكەوتن لەسەر جێبەجێكردنی بڕگەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا”.
لەو چوارچێوەیەش كۆنووسێكی هاوبەش لە نێوان هەردوو شاندەكە واژۆكراو بڕیار وایە كە دەست بەجێ تمویلی هەرێمی كوردستان بكرێت.