پشتیوان كەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت،: كار و باری مۆڵەتی شۆفێری نەوەستاوە رۆژانە كارەكانی هاووڵاتییان بە شێوەیەكی باش رایی دەكەین و كارەكانمان رانەگرتووە.
رائد عەدنان عوبێد چاڵی، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:” لە سەرەتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ، مۆڵەتی شۆفێری كراوەتە سیستەمی نوێ و مۆڵەتیان بەو شێوەیە پێ دەدرێت، رۆژانەش 80 بۆ 100 شوفێر لە سنوورەكەمان بۆ مەبەستی دەرهێنان ونوێكردنەوەی مۆڵەت كارەكانیان رای دەكرێت .
زیاتر گووتی:” نوێكردنیەوەی مۆڵەتی لەكاتژمێریك بۆ دووكاتژمێر و دەرهێانی گەر بە دوو هەفتە كۆتایی پێدێت نرخی گەر یەك جار دەربچێت 30 هەزاری تێدەچێت، بەڵام بۆ نوێكردنەوە 65 هەزاردینار تێچووەكەیتی بە مەرجێك مۆڵەتەكە بەسەر نەچووبێت .
هێمای بۆئەوەشكرد،: ئەوكەسانەی پێشتر مۆڵەتیان دەرهێناوە دەتوانن بۆ نوێكردنەوەی روو لەبەرێوەبەرایەتیمان بكەن، رێژەی ئافرتاینیش رۆژ بەرۆژ روو لەبەرزبوونەوە دەكات، ساڵانی رابردوو ٪ 15 بۆ ٪20 بوو، ئەمساڵ رێژەكە زۆر زیادی كردووە بە شێوەیەك نزیكەی ٪40 ئافرەتان مۆڵەتی شوفێری دەردەهێنن”.