پێشەنگ موسا دۆلەمەری – سۆران :
لە ماوەی رابردوو، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە كارگێڕییەكان، بڕیایدا خەلیفان لە ناحیەوە بكرێتە قەزا، بەڵام هێشتا بە كردەیی وەك قەزایەك مامەڵەی لەگەڵ نەكراوە.
مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” خەلیفان فەرمانی بوون بە قەزای بۆ دەرچووە، تەنها هەندێك كاروباری كارگێڕی ماوە بۆ ئەوەی وەك قەزا دەست بە كاروبارەكانمان بكەین .
زیاتر گووتی:” ناحیەی خلیفان هەموو ئامادەكاریەكی قەزایی تێدایە و تەنها چاوەڕوانی فەرمانی كارگێری حكومەتین كە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دێت و ئەوانیش بە ئێمەی رەوانەبكەن، ئەوكات، ئێمەش دەست دەكەین بە كاروبارەكانمان وەك قەزایەك لە چوارچێوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.