لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بە جێگیری و لە بەرزیدا دەمێننەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 26– 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) كم /ك دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باشوور ی خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) بەراوورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 9) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 27– 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باشوور ی خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 42 ، سلێمانی : 40، دهۆك: 41 ، كەركوك : 44 ، هەڵەبجە: 42 ، حاجی ئۆمەران : 30 ، زاخۆ: 43 ، سۆران : 40، گەرمیان: 45).