زاری کرمانجی – رواندز:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەو چاککردنی کەم و کورییەکانی یاریگای بانەزێوک لە رواندز، قایمقامی ئەو شارەش دەڵێت” کارەکان باش چوونەتە پێشەوەو لە قۆناغی کۆتاییدایە”.
ئەحمەد قادر، قایمقامی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای بانەزێوک لەگەڵ سەرپەرشتیای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە دواداچوونمان بۆ ئەو پڕۆژە وەرزشیەکرد، ئامانجمان لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە تێبینی و كەم و كورتیەكانی پڕۆژەی ناوبراو بوو “.
قایمقامی رواندز گوتیشی” کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای بانەزێوک لە قۆناغی كۆتایی دایە و بە شێوەی بەڵیندەرایەتی لەسەر بوجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.