زاری كرمانجی-سۆران
یاساناسێك دەڵێت ” تێكەڵكردنی مافەكانی بژێوی خەڵك لە پرسە سیاسییەكان ناڕەواترین ڕەفتاری دەسەڵاتدارییەتییە لە عێراق، جگەلەوەش رێز نەگرتن لە دامەزراوە فەرمییەكانی حكو,مەتی هەرێمی كوردستان (قەوارەی هەرێم).
د. سانع شەریف، یاسا ناس و مامۆستا لە زانكۆی سۆران، ئاماژە بهوە دەكات ” تێكەڵكردنی مافەكانی بژێوی خەڵك لە پرسە سیاسیەكان ناڕەواترین ڕەفتاری دەسەڵاتدارییەتییە لە عێراق ، جگەلەوەش رێز نەگرتن لە دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان (قەوارەی هەرێم) و پاشەكشەكردن لێیان و خۆ بە خاوەن نەكردن لە مافەكانی هاووڵاتیان لە بەغدا، بە پێچەوانەوە هەوڵدان بۆ دەستكەوتی حیزبی گەورەترین شەرمەزارییە”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” حكوومەتی عێراق پێویستە بەپێی ماددەی ١٤ دەستوور لەسەر “بنەمای یەكسانی“مامەلە لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات، هاوشێوەی هاووڵاتییانی عێراق مووچەیان بۆ بنێرێت، لەكاتێكدا كە هیچ بیانوویەك لەسەر حكوومەتی هەرێم نەماوە كە بۆ حكو,مەتی عێراق جێبەجێی نەكات.