زاری كرمانجی-چۆمان
لەسەر پێشنەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی جۆگەی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی گرمەندیل.
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەك سەرۆكایەتی شارەوانی، لەژێر چاودێری ئەندازیاری سەرپەرشتیار، دەستكرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی جۆگەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵی کرا، لە گەڕەکی گرمەندیل، بە درێژای 82 مەتر”.
سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان گووتیشی: “کارەکانی ئەو پڕۆژەیە لەسەر پێشینەی سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان جێەجێ دەکرێت.