زاری كرمانجی-سۆران
لەسەر بوودجەی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لایەن كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی، پرۆِژەیەكی كارەبا جێبەجێ دەكرێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕۆژەی لەم شێوەیە نییە.
لەمبارەوە ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانماندا دەستكراوە بە پڕۆژەی كارەبای 100 میگاواتی دێڵزیان لە سنووری قەزای سۆران، بە تەواو كردنی كێشەی ڤۆڵتەی هەموو سۆران چارەسەر دەكات و بە دۆستی ژینگەش ناو دەبرێت”.
گووتیشی: ” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها یەك پڕۆژەی وا هەیە، ئەویش لە شاری سۆران لە لایەن كۆمپانیایەكی ئەڵمانی جێبەجێ دەكرێت، بە گوژمەی 235 ملیار دینار، لەسەر بوددجەی وەزارەتی كارەبای هەرێم، ماوەی پڕۆژەكە 600 روژە، هاوشێوەی ئەم پڕۆژەیە تەنها لە وڵاتی تایلەند هەیە.