نووسینی محەمەد خدر حسێن
مەسرور بارزانی ناوی تەواوی مەسرور مسعود مستەفا بارزانییە لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٩یە لە گوندی دیلمان سەربەقەزای چۆمان لە باڵەکایەتی خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو کردوە پاشان لە ئەمریکا خوێندنی زانستەسیاسیەکانی لە زانکۆی واشینتۆن دی سی تەواو کردوە دواتر ماستەری خوێندوە لەسەر ئاشتی و چارەسەری ناکۆکیەکان .
لە ساڵی ٢٠٠٥ دەزگای خێرخوازی بارزانی دادەمەزرێنێتو لەساڵی ٢٠١٢ لەلایەن جەنابی سەرۆک (مسعود بارزانی) وەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش دیاری دەکرێت ،لە ساڵی
٢٠١٣ زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک دەکاتەوەو خۆشی سەرۆکی فەخری زانکۆکەیە.
مەسرور بارزانی لە ١٠ی تەمموزی ٢٠١٩دا وەک سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە.
مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیران:
بێگومان لەکوردستاندا ئەمە سەرەتایەکی تازەیە کە سیاسیێک لە بوارەکەی خۆیدا خوێندبێتی چونکە پێشوتر زۆربەی کەسایەتیەکان سەربازی بوون دواتر بونەتە کەسایەتی سیاسی وە تاکە سیاسیشە کە بچوکترین هەڵەی نیە!
لە بواری ئاسایشدا : گرینگترین شت بەلای منەوە ئاسایشە وە مەسرور بارزانیش لەوەیاندا بێ هاوتایە نەک هەر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانەکانی پێش خۆی بەڵکو لەگەڵ هەموو سەرۆکوەزیرانەکانی عێراقیشدا باشترینیانە هەرچەندە ڕۆژانە لەلایەن دەستەنێوخۆیو دەرەکیەکان وەک هەندێک لە حیزبە کوردیەکان و ئێران ، تورکیا ، عیراق هەوڵی لەناوبردن و تێکدانی ئاسایشی هەرێم و ئەم قەوارەیە ئەدرێت بەڵام بێ سودە.
لە بواری ئابوری و پیشەسازیدا : لەوڕۆژەوەی مەسرور بارزانی بوە بە سەرۆکوەزیران و لە دەسەڵات دایە کوردستان قەرز ناکا وە لە پیشەسازیشدا لەو کاتەوەی مەسرور بارزانی لەدەسەڵاتە کوردستان ئاسن ئەفرۆشێ بە وڵاتانی تر یاخود هەناری کوردستان گەیشتە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی تر یاخود دروستکردنی کارگەو پشتبەستن بە بەرهەمی ناوەخۆ وە پرۆژە جێبەجێکراوەکانی کابینەی نۆیەم بە هەر چوار پارێزگاوە ٢٤٨٧ پڕۆژەبووە،
مەسرور بارزانی جێی سەرنجی کەسایەتییە سیاسیەکانی عەرەب بووە بۆ نمونە
هادی جلومەرعی کە لێکۆلەر و سەرۆکی سەنتەری بڕیارە سیاسییەکان بۆ لێکۆلینەوە لە عێراق ڕایگەیاند مەسرور بارزانی توانی بەسەر هەموو قەیرانەکان زاڵبێت و وڵات بەرەو پێشەوەببات.
وە مەسرور بارزانی کەسایەتیێکی تەواو کراوەی هەیە وە تێکەڵە لەگەڵ گەلەکەی خۆی و وەڵامی ڕەخنە ئەداتەوە و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەبەستێ کە تیایدا ناحەزەکانی خۆی بانگێشت ئەکات و وەڵامیان ئەداتەوە لەمەشیاندا بێ هاوتایە ئەگەر بەراوردی بکەین بە ئێمانوێل ماکرۆن کە ڕەخنە لیی ئەوەیە کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکاندا تەنها لایەنگرەکانی خۆی بانگێشت ئەکا لەکاتێکدا ئەوان بەتەواوی لەوپەڕی دیموکراسیەت دان، یاخود دادگایی کردنی سیخوڕ کە مافی هەبێ پارێزەر بۆخۆی هەڵبژێرێت و دادگاییەکەش کراوەبێ ئەمە جگە لەوەی کە ئەوپەڕی دیموکراسیەتە تەنها لە وڵاتە زۆر پێشکەوتوەکاندا هەیە،بەڵام مەسرور بارزانی لە هەرێمێکدا و لە ماوەی چوار ساڵی پڕ لە قەیراندا کردویەتی .