بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند” ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن”.
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەروارد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبنەوە و خێرای با (١٠ – ٢٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت، مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش (یەک تا سێ) پلە دادەبەزن و خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرئاوا و و مەودای بینین (٨ – ١٠)کمە.