زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
لە پرۆژەیەکی نوێدا توێژەران توێنەرێکی کیمیایییان دروستکردووە کە دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کەشوهەوا لەڕێگەی هەڵمژینی زۆربەی دوکەڵی کارگەکان.
توێنەرە نوێیەکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە کارلێک لەگەڵ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، ئەم پڕۆژەیە بە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار لە وێستگەیەکی کارەبا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە. لەم پرۆژەیەدا بەهاوکاری تەکنەلۆژیای نوێ ئەگەری هەڵمژینی 95%ی کاربۆنی وێستگەی کارەبا تاقیکرایەوە. ئەم تاقیکردنەوە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پاککردنەوەی هەوادا.
ئەم پڕۆژەیە کە بە قۆناغە تاقیکارییەکاندا تێدەپەڕێت، چارەسەرێک بۆ هەڵمژینی کاربۆن دابین دەکات. هەروەها ڕۆڵی کاری سروشتی و گواستنەوەی وزە نیشان دەدات. لە ئێستادا پڕۆژەکانی هەڵمژینی کاربۆن بە یەکێک لە پڕۆژە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت.