زاری كرمانجی-چۆمان
دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی وێستگەی كارەبای 132KVA چۆمان، گەیاندنی هێلی 33KVA، بۆ سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران.
لەمبارەوە سوارا ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” پڕۆژەی وێستگەی كارەبای 132KVA چۆمان، گەیاندنی هێلی 33KVA، بۆ سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی كابینەی 9 حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەندرێت، گەیشتنی وێستگەی چۆمان، لەگەڵ وێستگەی حاجی ئۆمەران ،هەنگاوەكانی كۆتایی ئەو پڕۆژەیە نزیك بونەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا ” ئەو پڕۆژەیە دەستكەوتێكی مەزنە، بۆ تەواوی باڵەكایەتی كە دەبێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ باشتر بوونی كارەبای سنورەكە.