فەخرەدین سرێشمەیی
میللەتێکی خاوەن زۆرتر لەسەدەیەک خەبات ئێستا ئەمانەی ببنە دەم راستی بەڕاستی کە ئینسان ئەمانە دەبینێ شەرم لەکوردبوونی خۆی دەکاتەوە، ئەوانە خەلکیان مەشغوول کرد بەهەندێ شتی لاوەکی ،پیان گوتین دەوڵەتان بۆ چییە ، داھێنانتان بۆ چییە ، ئەسلەن خاکتان بۆچییە، ئەسلەن ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی نیە، بەرەی نەخێریان درووست کرد، سەریان کزکرد بەرانبەر دوژمن و نەیارانی گەلەکەمان، چەندان مەلەفیان دا بەنەیاران، بونە چاوساغیان چۆنیان وویست بەدلی ئەوان جولانەوە، وایان وێناکرد کە گەلی کوردستان پەرۆشی بەغدا و دەسەلاتەکەیەتی، ئیمزایان کۆدەکردنەوە بۆ ڕازیکردنی فەرمانبەران تا بچنەوە سەر بەغدا کە ئەمڕۆش دەبینن چەندە زەلیل و ڕیسوان بەرانبەریان، بەخێر و سەدەقەش پارە و شایستە داراییەکانی هەرێم نانێرن کە مافێکی یاسایی و دەستوری گەلەکەمانە، بەپێش دوژمنان کەوتن و ڕێکلامیان بۆدەکردن کە ئەوان بەرەو هەولێر و ناوچەکانی تر دێن و هیچ شتێک بەناو هەرێم و کورد نامێنێ، بەڵام ئیرادەی گەلەکەمان هەموو ئەو چەواشەکارو ئالنگاریانەی پوچەلکردەوە لەکۆتایی گەلی کورد و ئیرادەکەی سەرکەوت، لەسەر شۆڕی زیاتر هیچیان بۆنەمایەوە، نامەوێت جارێکی تر باسی خیانەکەی شانزەی ئۆکتۆبەر بەدرێژی بکەم،بۆیە چەند زۆلە کوردی وا بونە ڕێنیشاندەر و هاوکاری دوژمنانی ئیمە ڕێککەوتنی لۆزان بەسەر گەلی کوردستان فەرزکرد،لەوانەیە پێش لۆزان ، کورد لە دیدی داگیرکەرانی خاکەکەی ناشرین و لەم بابەتانە بووبێت ، بەلام دوای سەد ساڵ لە تێپەڕ بوونی ئەم سەنەدە !
ئێستا کورد ، قیزەوەنە برسیە و دەرۆزەکەرە ،
دڵنیابن ھیچ شتێک لەسەر سینی ئاڵتوون بۆمان بەدیاری ناھێت، لۆزانی ئەوان و نەزانی کورد بەردەوامە ، و بەردەوامیش دەبیت، ئەگەر سەرکردایەتی کورد وشیار و چاوکراوە نەبێت، پێش لەو ڕووداوانە نەگرێ کە لەڕێگان.