مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بۆ زاری کرمانجی، گوتی: بە مەبەستی چارەسەر كردنی کێشەی کەم ئاوی گوندی بێشوون لە سنوری ناحیەی پیران و بە رەچاوکردنی ھەلکەوتەی جوگرافی گوندەکە و دۆزینەوەی باشترین میکانیزم بۆ دابین کردنی ئاو، تیمێکی ھاوبەش لە ئەندازیارانمان بە شێوازی مەیدانی سەردانی گوندی بێشوونیان کرد و لە ئێستادا ھەلکەندنی بیر و بەستنەوەی ئاوی بیرەکانیان بە تۆری ئاوی گوند بە باشترین بژاردە پەسەند کرد، بەمەش دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کرا.
مەجروم دینۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، ئاماژەی بەوەشدا: ئەم پرۆژەیە بە گوژمەی ٣٧ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و لەژێر چاودێری قایمقامی قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ دەکرێت، لە ئێستادا پرۆژەکە لە قۆناغی كۆتایی دایە و لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆتایی بە کارەکانی دێت، بە تەواوبوونی پرۆژەکە ئاوی پێویست بۆ دانیشتوانی گوندەكە دابین دەكرێت.