سۆران سرێشمەیی_خەلیفان :
بە مەبەستی پاراستن و رێگریكردن لە پیسبوونی بەشێك لە جۆگە (زێراب) هكانى نێو شارەدێی سرێشمە، بە سەرپۆشی كۆنكرێتی دادەپۆشرێن .
لەم بارەیەوە كەمال حەمەد سەرۆكی شارەوانی سرێشمە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” كراوەیی سەری جۆگەكان، ببووە هۆكارێك بۆ بڵاوبوونەوەی بۆنێكی ناخۆش و لەهەمان كات مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و زیانگەیاندن بە تەندروستی هاووڵاتیانیشی لێ دەكرا، بۆیە بە پێویست زانرا كە سەری ئەو جۆگانە بە سەرپۆش (قەپاغی) ی كۆنكرێتی دابپۆشرێن و ئێستا پرۆسەكە لە جێبەجێكردندایە و بەم زووانە كۆتایی پێ دێت.”
سەرۆكی شارەوانی سرێشمە ئاشكراشی كرد:” پرۆژەكە دوو جۆگەی سەرەكی بە درێژایی ٤٣٠ مەتر و بە بڕی ٢٥ ملیۆن دینار لە لایەن ئیدارەی سۆران راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت.”