مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
ئەمرۆ دوشەممە، زانکۆی سۆران داوا لە قوتابییان دەکات سەردانی زانکۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەکانیان کە دەرماڵەی مانگی یەک و دوو بەیەکەوە دابەش دەکرێت.
مامۆستا قابیل زرار محەممەد، بەرێوەبەری دارایی زانکۆی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: وەکو زانکۆی سۆران تاکە زانکۆ بووین کە پێش هەموو زانکۆکانی کوردستان پاڵپشتی دارایی قوتابییانمان دابەشکرد و لە ئێستادا دەرماڵەی چوار مانگمان دابەشکردووە و ئەمرۆش دەرماڵەی دوو مانگی تر دابەش دەکەین و نزیکەی 4305 قوتابی زانکۆی سۆران سوودمەند دەبن لە پاڵپشتی دارایی قوتابییان.
بەرێوەبەری دارایی زانکۆی سۆران، گوتیشی:” هەر قوتابییەك لە ناو شار بێت مانگانە 40 هەزار دینار وەردەگرێت، قوتابی دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار وەردەگرێت.