زاری كرمانجی-سۆران:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەکی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید عەمید محەمەد میرزا یونس سۆفی، کرد و رایگەیاند: “دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم راسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن”.
لە پەیامی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین “محەمەد میرزا یونس سۆفی” لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو. بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە خوازیارم جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکاری ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی محەمەد میرزا یونس سۆفی:
شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین “محەمەد میرزا یونس سۆفی” لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو.
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە خوازیارم جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکاری ببەخشێت.
لەم بارەوەش دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤/٧/٢٠٢٣