پشتیوان كەریم -سۆران:
بە گوتەی فرۆشیارانی بازاڕی سۆران بەهۆی دواكەوتنی مووچە لەلایەن بەغداوە بازاڕ سستی پێوە دیارە و خەڵك ئەگەر زۆر پێویستی پێ نەبێت كەلوپەل ناكڕێت.
عامر رۆستایی، كە لەناو بازاڕی سۆران دوكانی فرۆشتنی خواردەمەنی هەیە، بۆ زاری كرمانجی گوتی: نرخی ئارد، روون، برنج بە جێگیری ماونەتەوە بەرز نەبوونەتەوە، تەنها ئەوەی نرخی بەرز بۆتەوە شەكرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش روون رووی لە دابەزین كردووە و هەر لیترێك بڕی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.
ڕۆستایی، دەشڵێ: نرخی خۆراك و خواردەمەنی گران نەبووە، بەڵام سستی بە بازاڕەوە دیارە هۆكارەكەش بەغدایە كە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ڕەوانە ناكات، ئەوەش وای كردووە كە مانگانە تەنها بتوانین كرێی دوكانەكان بدەین.