ن/ كارێز رەسول
پێوانەكردن Measurement :
بریتییە لە دیاریكردنی بڕی مادە و دەربڕینی ئەو بڕە بە شێوی ژمارەیەكی بەهادار .
یەكەی پێوانەیی Measurement Unit : بریتیە لە یەكەیەكی پێوانەیی تایبەتمەند كە لە ڕێگەیەوە دەربڕین بۆ هەموو بڕێكی فیزیایی دەكرێت ، بۆیە هەر یەكەیەكی پێوانەیی هێمایەكی تایبەت بەخۆی بۆ دادنرێت .
لە كۆندا یەكە پێوانەیەكان نادیاربوونە مرۆڤ بە ئامرازی سەرەتایی پێوانەیی شتەكانیان كردووە ، وەك : پەنجە ، هەنگاو ، بست ، هتد …
بە شێوەیەكی گشتی لە جیهاندا دوو جۆری سیستەمی پێوانەكردن هەن كە بریتین لە :
1- سیستەمی ئەمریكی یان ئینگلیزی English System :
لە ئەمریكا ئەم جۆرە سیستەمە بەكاردێت ، وەك : (ئینج ، گاڵۆن ، پاوەند ، هتد)… ئەم سیستەمە پێوانەیە لە سیستەمی ئینگلیزی بەریتانی وەرگیراوە ، هەمان یەكەن كە بەكاردێن .
2 – سیستەمی مەتری یان سیستەمی نێودەوڵەتی یەكەكان International System of Units : كورتكراوەی (SI) ئەم سیستەمە لە زۆربەی وڵاتان بەكاردێت ، بەتایبەتی لە بوارە زانستیەكان بەربڵاوترە بە بەراورد بە جۆری یەكەم ، نموونەی ئەم یەكە پێوانەیە وەك : (گرام ، كیلۆگرام ، مەتر ، سانتیمەتر ، كیلۆمەتر ، هتد)…
یەكەی پێوانەی گەرمی :
گەرمی بریتییە لەو بڕە وزەیەیی كە تەنێك بە دەستی دێنێت گەرمیەكەی زیاد دەكات ، هەموو تەنێكیش بە بڕێكی جیاواز وزەی تیایە .
ڕژێمەكانی پێوانەكردنی پلەی گەرمی Measurment Systems : لە جیهاندا بۆ پێوانەكردنی پلەی گەرمی سێ ڕژێمی باو هەیە كە بریتین لە :
1- ڕژێمی سەدی Celsius or Centigrade System :
پلەی سەدی یان سیلیزی (C)° لە بەربڵاوترین جۆری یەكەی پێوانەیی پلەی گەرمیە كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەكاردێت ، بۆ یەكەمین جار لە ساڵی(1742) لە لایەن زانای سویدی Andres Celsius داهێنراوە . ئەم ڕژێمە خاڵی بەستنی ئاوی شیرینی بە سفڕ داناوە ، كوڵانی ئاویشی بە (100)° سەدی داناوە .
2-ڕژێمی فەهرەنهایتی Fahrenheit System :
لە سیستەمی ئینگلیزییە بە شێوەیەكی بەربڵاو لە ئەمریكا بەكاردێت ، بۆ یەكەمین جار لە ساڵی (1714) لە لایەن زانای ئەڵمانی Gabriel Fahrenheit داهێنراوە ، لەم ڕژێمەدا خاڵی.بەستنی ئاوی شیرین (32)° پلەی فەهرەنهایتیە ، بەڵام خاڵی كوڵانی ئاوی شیرینی بە (180)° پلە داناوە . ئەم جۆرە ڕژێمە ئاڵۆزە ڕژێمی سەدی زیاتر بەكاردێت .
3- ڕژێمی ڕەها (كڵڤن – Kelvin) :
ئەم ڕژێمە لە یەكەی سیستەمی جیهانییە ، لە ساڵی (1848) لە لایەن زانای بیركاری ناس و فیزیكی ناسی بەریتانی William .T.Kelvin داهێنراوە ، ئەم ڕژێمە پێچەوانەی دوو یەكەكەی ترە ، پشتی بەستووە بە جوڵەی گەریدیلەكانی مادە واتە ئەو خاڵەی جوڵەی گەردیلەی تەنەكانی سروشتی تیادا دەوەستێت بە سفڕی داناوە كە دەكاتە (-273.15) پلەی سەدی ، كڵڤن زیاتر بۆ بێوانەی رووناكی گەرمی بەكار دێت لەبوارەكانی فیزیا و كیمیا و گەردووناسی بۆ چالاكی گەردەكانی مادە پلە ژێر سفری نیە
بۆ پێوانەی شلەی هیلیۆم و نایترۆجین بەكار دێت .
✸ ئامێرەكانی پێوانەكردنی پلەی گەرمی Temperature Instruments
هەموو مادەیەك بە گەرمی داهاتنی دەكشێت و بە سارد داهاتنی دەچێتەوە بار یەك ، جگە لە ئاو كە تاكە مادەیە لە سروشت بە هەرسێ دۆخی (شلی ، ڕەقی ، گازی) بە دیار دەكەوێت . بیرۆكەی داهێنانی ئامێرەكانی پلەی گەرمی دەگەڕێتەوە بۆ زاینی هاوكێشەكانی فیزیایی مادەكان كە لە پێوانەكردنی پلەی گەرمی بەكاردێن لە ناوچە ساردەكان لە جیاتی جیوە (كحول) بەكاردێت چونكە درەنگتر دەیبەستێت ، لە گرینگترین ئامێرەكانیش بریتین لە :
1- تەرمۆ مەتر Thetmometer
2- گەرمی پێوی تۆماركەر (تەرمۆگراف Thermograph) .
3 – گەرمی پێوی پلەی گەرمی هەرە بەرز Maximum Temp
4 – گەرمی پێوی پلەی گەرمی هەرە نزم Minimum Temp
5- گەرمی پێوی پلەی گەرمی خاك Soil Temp
6 – گەرمی پێوی شێدار Wet Buld Temp
7- گەرمی پێوی تیشكی ژێر سور بۆ پلەی گەرمی سەر ڕووی زەوی Surface Temp
✸ لە گرینگترین ئەو هاوكێشانەی كە بەكاردێن بۆ دۆزینەوەی پلەی گەرمی بریتین لە :
1- هاوكێشەی گۆڕینی فەهرنهایتی بۆ سەدی :
س = (ف – 32) ÷ 1.8
2- هاوكێشەی گۆڕینی ڕژێمی سەدی بۆ فەهرنهایتی :
ف = (س × 1. + 10
3- هاوكێشەی گۆڕینی ڕژێمی سەدی بۆ كڵڤن :
ك = س + 273.15
4- هاوكێشەی گۆڕینی ڕژێمی كڵڤن بۆ سەدی :
س = ك – 273.15
5- هاوكێشەی گۆڕینی ڕژێمی كڵڤن بۆ فەهرنهایتی :
پلەی فەهرنهایتی = (كڵڤن × 1.) – 459.67
6- ھاوكێشەی گۆڕینی ڕژێمی فەهرنهایتی بۆ كڵڤن :
پلەی كڵڤن = (پلەی فەھرنھایتی + 459.67) ÷ 1.8
جگە لە ڕژێمی (سەدی ، فەهرەنهایتی ، كڵڤن) چەند ڕژێمێكی تریش هەن بۆ پێوانەكردنی پلەی گەرمی وەك (ڕانكین ، نیوتن ، دیلیسل ، ڕۆمێر ، ڕیۆمور) .
✸یەكە پێوانەیەكانی (ڕووبەر ، دووری ، قەبارە ، بارستایی) :
لە جیهاندا دوو سیستەمی سەرەكی پەیڕەو دەكرێت بۆ پێوانەكردن كە بریتین لە :
أ – سیستەمی فەرەنسی یەكەكانی پێوانەكردنی بریتین لە : (نانۆمەتر ، مایكڕۆمەتر ، مللیمەتر ، سانتیمەتر ، دەسیەمەتر ، مەتر ، كیلۆمەتر ، هتد …) .
ب – سیستەمی بەریتانی یەكەكانی پێوانەكردنی بریتین لە : (ئینج ، پێ ، یاردە ، میل ، بۆسە ، میلی دەریایی) . لە هەرێمی كوردستان و زۆربەی وڵاتانی یەكەكانی پێوانەكردنی سیستەمی فەڕەنسی بەكاردێن ، بەڵام یەكەكانی پێوانەكردنی سیستەمی بەریتانی تەنها لە چەند وڵاتێك پەیڕەو دەكرێن كە بریتین لە : ( كەنەدا ، وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ، ئینگلتەڕا ، ئوسترالیا ، ھتد …) .
1- یەكەی پێوانەی بارستایی Mass :
بارستایی بریتیە لە بڕی ماددەی كۆبووە وە لە تەنێكدا ، یەكەكانی پێوانەكردنی بارستایی لە سیستەمی مەتر (SI) بریتین لە :
میلیگرام (Mg) : بچووكترین یەكەی بارستاییە ، بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی ئەو بارستایانەی كە كێشیان زۆر سوكە وەكو دەرمان .
گرام (g) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی ئەو بارستایانەی كە كێشیان كەمە وەكو خوراك ، شتوومەك (1Mg = 1000g)
كیلۆگڕام (Kg) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی ئەو بارستایانەی
كە كێشیان زۆر قوڕسە وەكو مرۆڤ بە نموونە (1kg = 1000g) .
یەكەكانی پێوانەكردنی بارستایی لە سیستەمی ئینگلیزی :
ئۆنسە (OZ) : بچووكترین یەكەی پێوانەی بارستاییە لە سیستەمی ئینگلیزی ، بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی بڕێكی زۆر كەم لە بارستایی .
پاوەند (Ib) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی بارستایی قوڕسایی ، (1Ib = 16 OZ ) .
تەن (Ton) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی بارستایی زۆر قوڕس یەك تەن = دوو هەزار پاوەند .
1Ton = 1000Kg
1Ton = 2000Ib
2- یەكەكانی پێوانەكردنی ڕووبەر Area
ڕووبەر : چەندیێتیەكە دوو ڕەھەندی بەشێكی دیاریكراو لە ڕوویەك پێشان دەدات ، یەكەكانی دەبێت دووجا بێت .
یەكەكانی پێوانەكردنی ڕووبەر لە سیستەمی مەتر (SI) :
سانتیمەتر دووجا (Cm2) : بچووكترین یەكەی پێوانەی ڕووبەرە .
مەتر دووجا (㎡) : ئەم پێوانەیە بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی ڕووبەری خانووبەرە .
هێكتار (Ha) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی ئەو زەویانەی كە ڕووبەرێكی فراوانیان هەیە ، وەكو زەویە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كە زیاتر (دۆنم) بەكاردێت بۆ ئەم مەبەستەش :
1 دۆنم = 2500 مەتر دووجا .
1 ھێكتار = 10.000 مەتر دووجا .
یەكەكانی پێوانەكردنی ڕووبەر لە سیستەمی ئینگلیزی (SI) :
ئینج (In2) : بچووكترین یەكەی پێوانەی ڕووبەرە ، 1M2 = 1550.003In2
پێ (Ft2) : یەكەیەكی پێوانەیە بۆ پێوانەكردنی ڕووبەری خانووبەرە بەكاردێت ، 1Ft2 = 0.0929㎡
ئەیكەر (Acre) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی زەویەك یان موڵكێك كە ڕووبەرەكەی زۆر فراوان بێت لە سیستەمی پێوانەكردنی ئینگلیزی وەكو زەویە كشتوكاڵیەكان .
3- یەكەی پێوانەی قەبارە (Volume) :
قەبارە : بڕی ئەو بۆشاییە كە مادە داگیری دەكات .
یەكەكانی پێوانەكردنی قەبارە لە سیسەتمی مەتری (SI) بریتین لە :
لیتر (L) : بەكاردێت بۆ زانینی قەبارەی تەنێكی شل وەك : (نەوت ، ئاو ، ھتد…) . 1 L = 0.22 Gal
میلیلتر (Ml) : بەكاردێت بۆ زانینی قەبارەی تەنێكی شل كە بڕەكەی زۆر بچووك بێت وەك : دەرمان ، 1L= 1000Ml
مەتر سێجا (m3) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی تەنێكی ڕەق كە شێوەیەكی ناڕێكی ھەبێت ، 1M3 = 1000L
سانتیمەتر سێجا (cm3) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی تەنێكی ڕەقی بچووك ، 1ml = 1cm3
یەكەكانی پێوانەكردنی قەبارە لە سیستەمی ئینگلیزی بریتین لە :
گاڵۆن (Gal) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی تەنێكی شل كە قەبارەیەكی نا ڕێكی هەبێت وەكو (هەوا ، گاز) . 1Gal = 3.8L
4- یەكەی پێوانەی دووری و درێژی Length and Distance
یەكەكانی پێوانەكردنی دووری و درێژی لە سیستەمی مەتری SI)) :
1.میلیمەتر (mm) : ئەم یەكەیە بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی درێژیەكی زۆر كەم .
مەتر (m) : ئەم یەكەیە بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی درێژی و دووری كەم ، بۆ نموونە : 1m = 100cm
1 مەتر = 10 دەسیمەتر
1 مەتر = 1000 ملیمەتر
كیلۆمەتر (Km) : ئەم یەكەیە بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی دووری و درێژی زۆر فراوان وەكو درێژی نێوان. دووشار یان دوو گوند ، 1km = 1000m
1 كیلۆمەتر = 100000 سانتیمەتر
1 كیلۆمەتر = 10 ھیكتامەتر
1 كیلۆمەتر = 10 دیكتامەتر
1 گێگا مەتر = 1000 كیلۆمەتر
1 مایكڕۆمەتر = 1000 نانۆمەتر
یەكەكانی پێوانەكردنی دووری و درێژی لە سیستەمی ئینگلیزی :
ئینج (in) : ئەم یەكەیە بۆ پێوانەكردنی درێژی كەم بەكاردێت ، 1cm = 2.54in
پێ (Ft) : بۆ پێوانەكردنی دووری كەم و بەرزی كەم بەكاردێت وەكو بەرزی باڵەخانەیەك .
1Ft = 12 in
1Ft = 0.3048m
یارد (Yard) : بۆ دیاریكردنی درێژی زۆر فراوان بەكاردێت ، وەكو دیاریكردنی درێژی یاریگایەك .
1 Yard = 3Ft = 36 in
1 Yard = 0.9144 m
میل (Mile) : بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی دووریەكی زۆر ، وەكو دووری نێوان دووشار .
1 mile = 5280 Ft = 1760 Yard
1 mile = 1.609 Km
1 Mile = 1609 m
1 میلی دەریایی = 1852 مەتر
1 میلی دەریایی = 1.852 كیلۆمەر.
1 نانۆمەتر = 10 ئەنگستڕۆم .
1 مایكڕۆمەتر = 1000 نانۆمەتر .
1 گێگا مەتر = 1000 كیلۆمەتر .
5- یەكەكانی پێوانەكردنی كات :
بابلیەكان یەكەم كەس بوونە لە سەردەمی شارستانیەتی (میسۆپۆتامیا – بلاد مابین النهرین) كە سیستەمی ستین واتە (60) تیان داناوە ، هەر كاتژمێرێكیان بەسەر شەست خولەك و هەر خولەكێكیان بەسەر شەست چركە دابەشكردووە ، جگە لەمەش ڕۆژ ژمێری مانگیان داناوە و هەر مانگێكیان بەسەر (29 بۆ30) ڕۆژ دابەشكردووە ، جگە لەمانەش هاوكێشەی جەبری بیركاریان داهێناوە و كەلوەكانیان ناسیوە و توانیویانە دیاردەی مەنگ گیران و خۆرگیران تۆمار بكەن ، جگە لە بابلیە كۆنەكان میسڕییە كۆنەكانیش ئاشنەیان بە كات ھەبووە . ساڵیان بەسەر (12) مانگ دابەشكردووە و هەر مانگێكیشیان بەسەر (30) ڕۆژ دابەشكردووە ، مێژووی ساڵنامەی میسڕییە كۆنەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (4241 پ . ز ) وە ھەروەھا ساڵیان بەسەر سێ وەرز دابەشكردووە :
1.وەرزی لافاو (19 /7) .
- وەرزی كشتوكاڵكردن .
- وەرزی دروێنەكردن .
چركە (S) : یەكەی سەرەكی پێوانەكردنی كاتە .
1خولەك = 60 چركە .
1 كاتژمێر = 60 خولەك .
1 ڕۆژ (Day) = 24 كاتژمێر = 1440 خولەك = 86400چركە .
1 ھەفتە (Week) = 7 ڕۆژ .
1 مانگ (Month) = 30 ,31 ڕۆژ .
1 ساڵ (Year) = 12 مانگ = 52 هەفتە = 365 ڕۆژ .