زاری كرمانجی- سۆران:
بەڵێنێکی دیکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ خەڵکی کفری جێبەجێدەکرێت و بە زووترین كات دەست بە لێدانی پێنج بیری ئاو بۆ شاری كفری دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی تەممووزی 2023، راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، “لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاووڵاتییانی شاری كفری، لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 400 ملیۆن دینار و بە زووترین كات دەست بە لێدانی پێنج بیری ئاو بۆ شاری كفری دەكرێت.”
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ڕاسپارد بەشێوەیەكی مەیدانی لە ماوەیەكی زوودا دەست بە كارەكانی لێدانی ئەو بیرانە بكرێت.”
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە 23ـی تەممووزی 2023، شاندێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری کفریی کرد و لەسەر راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ ئەمبۆڵانسیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی گەرمیان کرد بۆ ئەوەی بە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری بدرێن.