گۆشتی نەرمە بە 16 هەزار و تێكەڵە بە 14 هەزار دینارە
پشتیوان کەریم -سۆران:
فرۆشیارێکی گۆشتی سوور لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری کرمانجی دەڵێت: پەتایی تای خوێنبەربوون و تووشبوونی چەند کەسێک و گیان لەدەستدانی بەشێک لە هاووڵاتییان، وای کردووە رۆژبەرۆژ بازاڕی گۆشتی سوور سست ببیت.
کەمال جەمال، گوتی: مەڕ و بزن یا رەشە وڵاغ كە دەکڕین دەبێت لە کوشتارگە سەری ببڕدرێت و لیژنەی تەندروستی پشتراستی بکاتەوە و لەهەمان کاتدا مۆری تەندروستی و سەلامەتی پێوەبێت ئەوکات ئێمە بە هاووڵاتییان دەفرۆشین، بەڵام تاڕادەیەک ترس لای هاووڵاتییان هەیە ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر بازاری گۆشت فرۆشان، كە ئێستا یەك كیلۆ گۆشتی نەرمە بە 16 هەزار دینار و تێكەڵە بە 14 هەزار دینارە.