بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقی لە بارەی پەسەندكردنی رێنماییەكانی بودجە كۆببێتەوە، ئەگەری زۆرە لەم كۆبوونەوەیە بڕیاری لەسەر بدرێت.
شیروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی دارایی پێشتر لە لێدوانیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبووە” ئەگەری ئەوەی هەیە پەسەندكردنی رێنماییەكانی بەەدجە بكەوێتە رۆژی سێشەممە و لە كۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند بكرێت و دواتر بڵاوبكرێتەوە”.
سەبارەت بە رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، شیروان دووبردانی ئاماژەی بەوەكردووە” ئەگەر رێنماییەكانی جێبەجێكردنی مووچە پەسەند بكرێت، ئەوا بەپێی یاساكە مووچەی فەرمانبەران دەدرێت”.
لە حاڵەتی پەسەند نەكردنی رێنەماییەكانیش ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت” ئەگەر رێنماییەكان پەسەند نەكرێت، ئەركی سەرۆك وەزیرانی عێراقە بەشێوەی قەرز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات”.
ئەم پەرلەمانتارە زیاتر روونیكردەوە ” ئێستا حكومەتی عێراق ووردبینی ئەو دۆسیانە دەكات كە لەلایەن هەرێمەوە رادەستی كراوە، ووردبینیكردنەكەش ماوەیەك دەخایەنێت”.