زاری کرمانجی – سۆران:
هەریەکە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕان بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا دەروازەی سنووری سیدەکان بکرێتەوە، لە کۆبوونەوەی دوێنێشیان دا ئەو بابەتە تەوەرێکی گرنگ بووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند” لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران، پرسی هەنگاوەکانی کردنەوەی دەروازەی سنووری “سیدەکان” خرایە ڕوو، سەبارەت بەو پرسەش تەئکید لە هەموو ئامادەکارییەکان کردەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا هاوڕابووین لەوەی لەزووترین کاتدا دەستبکرێت بە داڕشتنی میکانزمی بە فەرمی کردنەوەی ئەم خاڵە سنوورییە، کە جگە لە سوود گەیاندن بە هاووڵاتییانی ناوچەکە، لەڕووی جووڵەی بازرگانیشەوە سوودێکی زۆری بۆ هەرێم و وڵاتی ئێران دەبێت، لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشدرا بۆ دیراسەکردن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە فەرمی کردنەوەی دەروازەی سنووری سیدەکان.