پشتیوان کەریم -سۆران:
لەبارەی ئەو بڕیارەی کە وەزارەتی کارەبا داویەتی سەبارەت بە دووبارە لێخۆشبوونی 15٪ ی قەرزی کارەبا بۆ سەرجەم هاوبەشانی کارەبا. بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، دەڵێ: بڕیاری دووبارە لێخۆشبوونی قەزی کارەبا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو تەنها سنووری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، دەشڵێت: تا ئێستا هیچ نووسراوێک بۆ ئێمە نەهاتووە، بە هاتنی ئەم نووسراوە و جێبەجێکردنی لەلایەن هاووڵاتییان زۆر باش دەبێت، بەو پێییەی لە ئەگەری هەبوونی بڕێک لێخۆشبوون لە قەرز هاوبەشان بەڕێژەیەکی باش قەرزەکانیان دەگەڕێنەوە لەهەمان کاتدا بڕی ئەو کارەبای رۆژانە بەکاری دەهێنن مانگانە لەوادەی خۆی دەگەڕێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، ڕوونیشیکردەوە: ئەو قەرزەی کە هەیە وەک خۆی ماوەتەوە، چونکە هاوبەشان تەنها پارەی مانگانە دەگەڕێنەوە، بەڵام گەر لێخۆش بوون هەبێت ئەوا 50٪ی هاوبەشان پارەی مانگانە و قەرزەکانیان دەگەڕێنەوە، هاوکات لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بە کۆیی جۆرەکانی هاوبەشانەوە، (میری، کشتوکاڵی، بازرگانی، هاوبەشانی ماڵان) بە 82 ملیارد دەخەملێندرێت.