پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ دوو شەمە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار كردووە، هاوكات گۆڕانكاری بەسەر بەشێك لە جۆرەكانی دیكەی دراودا هاتووە .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: كۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 153,400دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 800 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیار و 698 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 128 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,700 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 3,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.