زاری كرمانجی- سۆران:
د. سۆران محەممەد، پسپۆری هەناو و رۆماتیزم، ئاماژە بە چەند رێنماییەك دەكات بۆ پاراستنی دڵ و دەڵێت” لە ئێستاد ئێمە زۆر جەڵتەی دڵ و مێشك دەبیستین كە زۆر بڵاون، هۆكارەكەشی بەهۆی گیرانی دەماری خوێنە لە دڵ یاخود ئەو دەمارەی دەچێت بۆ مێشك، زیاتر ئەو كەسانە تووش دەبن كە زۆر جوڵە ناكەن، كێشیان زۆرە، چەوریان بەرزە، جگەرە كێشن و خواردنی ناتەندروست دەخۆن، ئەو كەسەی كە تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت ئازارێكی زۆر لە سنگیدا دروست دەبێت و بەهۆی ئەم ئازارە توندەوە كاریگەری لەسەر شانی چەپ، شەویلگە و جاری واش لەسەر گەدە دروست دەكات و هەندێ كات نەخۆشەكە دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوەشی لەگەڵە، كاتێ هێلكاری دڵ یاخود ئەنزیمی بۆ دەكەن دەزانن كە جەڵتەی لێداوە یاخود ئەنزیمی دڵی هەیە، ئەگەر زوو فریای نەخۆشەكە بكەون و چارەسەری بكەن ئەوا رزگاری دەبێت، بەڵام هەندێكجاریش دەبێتە هۆكاری مردن.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” هەروەها ئەگەر باسی جەڵتەی مێشكیش بكەین نەخۆشەكە هۆشی لەدەست دەدات یاخود لایەكی جەستەی لەكار دەكەوێت و جوڵەی ناسروشتی دەبێت، دووجۆر جەڵتەی مێشكمان هەیە لەوانە هەندێ كەس تووشی خوێنبەربوون دەبن و خوێنەكە ناوەستێ هەشە مولوولەكانی خوێن، خوێنیان بۆ ناچێت، لە كەسانی بە تەمەن زیاتر روودەدەن و ئەو هۆكارانەی جەڵتەی دڵ دروست دەكەن هەمان هۆكارن بۆ دروستبوونی جەڵتەی مێشكیش، لە رێگەی تیشكی مێشك یاخود پشكنینی دەست ئاشكرا دەبێ كە جەڵتەی مێشكی لێداوە یاخود نا، دواتر پزیشكی پسپۆڕی مێشك بڕیار لەسەر ئەمە دەدات و چارەسەری دەكات.