بشار حسێن-قەسرێ:
لیمۆ بە یەکێك لەو میوە ناسراوە دادەنرێت، کە سوودێکی زۆری تەندروستی هەیە و دەرمانە بۆ زۆر نەخۆشی، بەڵام بەهەمان شێوە توێکڵەکەشی سوودی هەیە و چەندین ماددەی خۆراکی تێدایە.
د.سامان محەممەد، دەڵێت: سوودی لیمۆ بۆ گەدە، ئاوی لیمۆ بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ئاوی گەرم تێكەڵ بكرێت كێشەی دڵە كزە (سنگ سووتانەوە) كەم دەكاتەوە و ئارامی دەبەخشێت بە گەدە و هەروەها یارمەتی هەرسكردنی خواردن دەدات.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: خواردنی لیمۆ زۆر سوودی گرنگی هەیە، لیمۆ پێست جوانتر و گەنجتر دەكات بەهۆی رێژەیەكی بەر چاو لە ڤیتامین (C) كە دژە ئۆكسانە و خواردنەوەی ڕوژانە لێوانێك پەرداخێك لە ئاوی لیمۆ رێگری دەكات لە زوو دروستبوونی لۆچ لەسەر دەم و چاوی مرۆڤ.
ئاوی لیمۆ بۆ دەم و ددان باشە و ژانی ددان و پدوی كەم دەكاتەوە و هەروەها وەكو پاككەرەوە وایە بۆ دەم و ددان.
لیمۆ یارمەتی دەرە بۆ چاكبوونەوەی هەوكردنی گەر و ئەمەش بە تێوەردانی ئاو لەدەم (غەر غەرە) و باشتر وایە (نێو لەت لیمۆ لەگەڵ نیو كوپ ئاوبێت).
بۆ كەمكردنەوەی كێش زۆرباشە زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تێكەڵكردنی ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاوی شلەتێن و خواردنەوەی رۆژانە لێوانێك لەم شەربەتە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێش لە دوای ماوەیەك لە بەكارهێنانی.
خواردنی لیمۆ پەستانی خوێن نزم دەكاتەوە و بۆ ئەم كەسانەی كێشەی پەستان بەرزی خوێنیان هەیە زۆرباشە، بەڵام بە ڕێژەیەكی گونجاو.
لیمۆ بۆ كەمكردنەوەی كێشەكانی تەنگەنەفەس باشەو هەناسەدان فراوانتر دەكات.
هەروەها یارمەتی چاكبوونەوەی هەوكردنی جومگەكان دەدات، خواردنی لیمۆ بۆ ئەو كەسانەی سەرئێشە یان هەڵامەتیان هەیە تا ڕادەیەك ئارامیان دەكاتەوە، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی ڕەقبوونی دەمارەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.