زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب، پێشوازی لە بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ ڕێگاوبان کرد.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند “ لەدیدارێکدا کە بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەولێر هونەر نوری و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەولێر خەتاب دەروێش ئامادەبوون، بەوردی باسیان لە پڕۆسەی بە دووسایدکردنی نێوان حاجی ئۆمەران بۆ چۆمان کرد”.
گووتیشی “ بەدوواداچوون بۆ دروستکردن و فراوانکردنی چەند رێگایەکی دیکەی گرنگ لە سنوری ئیدارەی سۆران کرا، کە کاریگەری ئەرێنیان بەسەر رەوتی بازرگانی هەیە، بەتایبەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێکی تری کۆبوونەوە بوو”.
ئاماژەی بەوەشدا “ بەڕێوەبەرانی رێگاوبانی سۆران و چاکردنەوە و پاراستنی ریگاوبانی سۆران، قائیمقامی چۆمان و سیدەکان ناحیەی حاجی ئۆمەران بەشدار بوون.