د. ئازا – زاری کرمانجی:
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٣/٧/٢٣، لە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە، خولی پێبۆ کە بۆ ٥٧ تیپ سازدرابوو لەسەر ئاستی کوردستان یاری کۆتایی لە یاریگەی گەردەگەردی قەزای ڕەواندز، لە نێوان تیپەکانی ( بابە گوڕگوڕی کەرکووک و ئەرگۆشی هەریر ) دەكرێت.
شایەنی باسە ئەم خولە بۆ ماوەی دوو مانگە یارییەکانی بەردەوامی هەیە و جەماوەر و هاندەری زۆری لە دەوری خۆی کۆکردبووەوە و یاریەکانی بەسەرکەوتوویی گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی.