زاری كرمانجی- سۆران
د. رێباز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەهۆی پەتای وەرزییەوە لە ماوەی 24 كاتژمێردا سەرووی 200 منداڵ دەهێندرێنە نەخۆشخانە، ئەم پەتایە رشانەوە و سكچوونی لەگەڵە 7 بۆ 10 رۆژیش دەخایەنێت، هەروەها لێرە هەموو چارەسەرە سەرەتاییەكان بۆیان دەكرێت و ئەو داودەرمانانەی كە پێویستن دەدرێنە منداڵەكە، بەڵام ئەوانەی بەرگری لەشیان لاوازە درەنگتر چاك دەبنەوە.
گووتیشی” ئەگەری تووشبوونی ئەم منداڵانە بە پەتاكە بەهۆی ئەو گەرمایەی كە هەیە و هەروەها خواردنیش كاریگەری هەیە، تایبەت ئەو خواردنانەی گەرما لێیان دەدات و خواردنی شتومەكی دوكانەكان كە زیانی هەیە بۆیان، لە بری ئەمانە دەتوانن لە ماڵەوە میوە، شەربەتە سروشتییەكان و خواردنە پڕ ڤیتامینە بەسوودەكان بیكەنە جێگرەوە، بۆ ئەوەی بەرگری منداڵ بەهێز بێت و زووتر چاك ببێتەوە.