زاری کرمانجی – چۆمان:
لەسەر رووداوی شەوی رابردووی سەربڕینی چەند سەر ئاژەڵێك لە سنووری قەزای چۆمان، بهرپرسی ئیدارەی ناوچەكە بۆ زاری كرمانجی هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت ” کێشەکە لەسەر زەوی و زار بووە.
سوارا ئەکڕم، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری کرمانجی راگەیاند: هۆکار دروستبوونی رووداوەکە لە نێو دوو بنەماڵەی ناوچەکە بوو، بە هۆی ناکۆکیان لەسەر ناوچە کوێستانیەکان کێشەکە رووی داوە”.
قائیمقامی چۆمان گووتیشی: لە نێو ئەو دوو بنەماڵەیە کێشەیەکی کۆنی زەوی وزار هەبووە، دوای سکاڵای چوونی بۆ دادگا رووی داوە، کۆیی کێشەکە لە سەر ناوچە کوێستانەکانی گوندی سەکران بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو: چاوەڕوانین دادگا بڕیار بدات بۆ ئەوەی دوولایەنی ناوچەکە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات .