مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
پرۆژەی ئاوی 51 گوندی بارزان، ڕێگرە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شارۆچکەیەکی دەڤەری بارزان.
نادر محەممەد، سەرۆکی شارەوانی بلێ، بە زاری کرمانجی، راگەیاند: پرۆژەی ئاوی 51 گوندی بارزان ڕێگرە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شارۆچکەی بلێ و تاوەکو ئەو پرۆژەیە تەواو نەبێت ناتوانین هیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لەو شارۆچکەیە جێبەجێ بكەین و تاوەکو ئێستاش پڕۆژەی ئاوی 51 گوندی بارزان کاری زۆری ماوە و چەند مانگێکی تر تەواو نابێت.
سەرۆکی شارەوانی بلێ، دەشڵێت:” خۆشبەختانە بە هەوڵی مەلا مستەفا بارزانی و بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر و فەرمانگەی ئاوی بارزان، کارەکانی ئەو پڕۆژەیە بە خێرای بەڕێوە دەچن.