پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
لەگەڵ دەنگۆی دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە سەرەتای مانگی داهاتوو، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران بەرز بووە.
مەغدید ئۆمەراوەی یەكێك لە نەوت فڕۆشانی سۆران بۆ زاری كرمانجی باس لە نرخی ئێستای جۆرەكانی نەوت دەكات لە بازاڕی ئیدارەی سۆران و دەڵێ:”َ لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی 285 هەزار دینار و یەك بەرمیل نەوتی بەغداش بە 280 هەزار دینارە، هاوكات نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 1275 دینار دەفڕۆشرێت لە بازاڕەكانی نەوت فڕۆشان”.
ئۆمەراوەی ئەوەشی خستە ڕوو:” گەر نەوتی سپی ماڵان دابەش بكرێت، بە دڵنیایەوە نرخی نەوت لە بازارشیدا دادەبەزێت و وەك ئێستا نامێنێ، بە پێچەوانەوە گەر نەوت دابەش نەكرێت، ئەوە نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 300 هەزار دینار”