پشتیوان كەریم – سۆران:
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رایدەگەیێنێت، دوای بە كۆتاهاتنی وادەی تۆماركردنی چەك هەر هاووڵاتییەك لە بەرواری 21ی 7ی 2023 چەكی لێ بگیرێت سزا دەدرێت.
عەقید شەماڵ دێواری، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، روونیشیكردەوە:” دوای ئەم بەروارە هەركەسێك نەیزانیبێت تۆمار نەكردنی چەكەكەی سزا و ئیجرائاتی لەسەرە ئەگەر پەیوەندی بە پۆلیسەوە بكات ئەوا چەكەكەی تۆمار دەكرێت و لە سزای ماددی و گرتن بەدوور دەبێت.
دێواری، گووتیشی:” لەو وادەی كە دیاریكرابوو بەشێكی زۆری هاووڵاتییان چەكی خۆیان تۆمار كردووە و لە داهاتووشدا بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنی ئەمنی بەردەوام دەبین، بۆ دانانی بازگە بە شەو و رۆژ ئەوانەی چەكی بێ مۆڵەتیان لێوەردەگیرێن بە سێ ساڵ بەند كردن و بڕی پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێن، هەروەها لەمەودواش لە بارەی درێژكردنەوەی وادە بۆ تۆماركردنی چەك بدرێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران جێبەجێی دەكەین .”