زاری کرمانجی – سۆران:
د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند” ئەمڕۆ شەممە٢٢ ی تەمووز ٢٠٢٣، لەگەڵ مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووینەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشیمان لەمامۆستایان کرد، بۆ ھەوڵ و ڕۆڵی کارایان لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی برەودان بەگیانی تەبایی دەڤەرەکەو گەیاندنی پەیامی میانڕەوی ئایینی”.
وەزیری ئەوقاف ئاماژەی بەوەشکرد ” جوگرافیای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تایبەتمەندی مێژوویی پێکەوەیی ھەیە، بۆیە ڕۆڵی مامۆستایان لە وتاری میانڕەوی و پەروەدەی دروستی ئایینی لەسەر بنەمای ئایین پەروەری و نیشتمانپەروەری بەبەرزی دەنرخێنین، وێرای دوپاتکردنەوەی پشتیوانی وەزارەت بۆ سەرجەم مامۆستایانی دەڤەرەکە.