زاری كرمانجی- سۆران
بەهۆی پلەی بەرزی گەرما رۆژانە خەڵك تووشی پەتا دەبن كە زۆرجار سكچوون، رشانەوە، ئازاری گەددەشی لەگەڵە، ئەمەش وای كردووە خەڵك زیاتر سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
شاسوار رەسول، بەرپرسی ئاماری نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەی گەرما هاووڵاتییان رۆژانە سەردانی بەشی فریاكەوتن و بەشەكانی دیكەی نەخۆشخانەی ئاشتی دەكەن، تا راددەیەكی باش دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەردەستە بە نەخۆش دەدرێت”.
ئاشكراشی كرد” زۆربەی داو دەرمان و چارەسەری پزیشكی پێویست لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی هەن، لەم رووەوە هیچ گرفتێكمان نییە، مەگەر جۆرە دەرمانێكی دەگمەن بێت، كە تەنها لە دەرمانخانەكان بەردەست بن.