زاری كرمانجی- سۆران
بەهۆی كەمی كاربۆهیدراتەكانی ئەم رێجیمە بە یەكێك لە كەمترین خواردن ناسراوە، كاربۆهیدراتەكان لە جەستەدا دەشكێن بۆ گلایكۆجین و لە جگەردا هەڵدەگیرێن و كاتی پێویست بەكاردەهێنرێن.
د. داهات حەوێزی، پزیشكی پسپۆری و هەناوی، سوود و زیانەكانی كیتۆ دایت ئاشكرا دەكات و دەڵێت” كیتۆ دایت سوود و زیانەكانی خۆی هەیە و سەرەتا باس لە سوودەكانی دەكەین كە بریتین لەمانە:
-دابەزاندنی كێش بۆ ئەو كەسانەی كە قەڵەون.
-زیادكردنی وزە و چالاكی جەستە.
-باشتركردنی بۆچوون، بیرەوەری و چالاككردنی مێشك.
-كیتۆ دایت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی پەركەم(صرع)یان لەگەڵە زۆر بەسوودە.
-كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەوكردن و شێرپەنجە.
- ئازاری درێژخایەن كەم دەكاتەوە.
-فشار و شەكرەی خوێن كەم دەكاتەوە.
-بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی هەستیاری و زیپكەی پێست.
زیانەكانیشی ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
-كیتۆ دایت بۆ كەسانی شەكرەی جۆری یەك و ئەوانەش كە دەرزی ئەنسۆلین و هەندێ دەرمانی تایبەت بەكار دەهێنن گونجاو نییە.
-ئەو نەخۆشانەی شەكرە، بەرزەفشاری خوێن و سستی گورچیلەیان هەیە پێویستە راوێژ بە پزیشك بكەن پێش ئەوەی دەست بە كیتۆ دایت بكەن.
-دەبێتە هۆی ناخۆشبوونی بۆنی هەناسە و تووشبوون بە قەبزی و سكچوون.
-سەرئێشە یەكێكە لە ماكەكانی كیتۆ دایت.
-تێكچوونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتان لەوانەیە رووبدات.
-بەرزبوونەوەی چەوری خوێن، چەوری سەر جگەر و یوریك ئەسید، كە زۆر باوە دوای كیتۆ دایت.
-دابەزینی ڤیتامینەكانی جەستە ماكێكی دیكەی كیتۆ دایتە.