شەهلا رەشید- سۆران:
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە ماوەی مانگی رابردوو، شەش كەس لە ئیدارەی سۆران تووشی تای خوێنبەربوون بوون هاتوون، بەداخەوە سێ لەوان گیانیان لەدەستدا، بەڵام لەنێو خێزانەكانی تووشبووەكان هیچ حاڵەتێكی گوماناوی نەبووە، بەڵام دوای ئەو كەسانەی كە ئاماژەمان پێكرد، هیچ حاڵەتێكی دیكەی تووشبوو لە ئیدارەی سۆران نەبووە.
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، گووتیشی:” ئەوانەی تووشی تای خوێنبەربوون دەبن ئەگەر لە سەرەتایی تووشبوونەوە رەوانەی نەخۆشخانە بكرێن تا رادەیەك دەتوانن چارەسەر وەرگرن و لەچاو ئەوانەی كە درەنگتر چارەسەر وەردەگرن زیاتر چانسی ئەوەیان هەیە كە بە تەندروستیەكی باش بگەڕێنەوە، هەروەها ئەم نەخۆشییە جگە لە داودەرمانەكان دیكە حەبی تایبەت بە نەخۆشییەكەش هەیە بۆ چارەسەركردنی تووشبووەكە”.