مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی لە یەکەم یاریدا و لە دوا خولەکی زیادکراوی یارییەکەدا، گۆڵی بردنەوەی بۆ تیپە نوێیەکەی (ئینتەرمەیامی) تۆمار کرد.
مێسی لە گێمی دووەمدا، وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەکسیکی ” کروز ئازول” لە “جامی خول”.
هەر کە هاتە ناو یاریگاکە، نیشانەی ڕاگرایەتی پێبەخشرا و هاندەرەان بە چەپڵە لێدان و بە یەک دەنگ گوتنەوەی ناوی مێسی پێشوازییان لە گەوهەرە ئەرجەنتینەکە کرد .
لە یەکەم یاریدا، مێسی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ لە دوا چرکە ساتەکانی کاتی زیادکراو لە گێمی دووەم سەرکەوتنی بە ئینتەرمەیامی بەخشی کە چەند وەرزێکە لە خولی ئەمریکیدا ئازار دەچێژێت و ئەنجامەکانی نائومێدکەر بوون. میامی لە 11 یاریدا بەبێ سەرکەوتن مایەوە و شەممەی ڕابردوو، چواردەیەمین دۆڕانی بوو لە 22 یاریی ئەم وەرزەدا.
مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ ئینتەرمەیامی تا ساڵی ٢٠٢٥ واژۆ کردووە و دیارترین ناو دەبێت کە تا ئێستا بچێتە خولی ئەمریکی، لە دوای (پێلێ) گەوهەرە بەڕازیلییەکە کە لە ساڵی ١٩٧٥ گەیشتە یانەی نیویۆرک کۆسمۆس.