نادر روستی
رژێمی به‌عسی فاشی روخاو له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له 4500 گوندی كوردستانی به بیانۆی جۆراوجۆر ڕاگواستن و وێران كردن، ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له ساڵی 1977 تاكو ساڵی 1983 سه‌رجه‌می راگوێزرا و ئاواره‌ی شاره‌كان و ئۆردوگا ( كۆمه‌ڵگه) زۆره‌ملێكانی ( دیانا و سۆران و هه‌ریر و سێبران و مه‌لائۆمه‌ر و چوارقورنه و ئۆردوگاكانی بادینان له نزیك دهۆك…) كران. دۆڵی روست به گشتی و گوندی روست كه گه‌وره‌ترین گوندی ناوچه‌كه بوو له20 – 22-7-1979 كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماری به‌عسیه‌كان و له كورترین ماوه‌دا راگوێزرا و به (تی ئین تی) ته‌قێندرایه‌وه و كاوڵكرا، ته‌نیا یه‌ك خانووش نه‌مایه‌وه، سه‌رجەمی وێران كران، ئه‌و گونده‌ی مێژووی بۆ سه‌رده‌می زه‌رده‌شتیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه و له مێژووی خۆی مه‌ڵبه‌ندی پیكه‌وه‌ژیانی موسڵمان و جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كان بووه، به ماوه‌ی كه‌متر له 12 كاتژمێر خاپوور كرا، گه‌ڕه‌كی جووه‌كان و مزگه‌وته دێرینه‌كه و حوجره و مه‌دره‌سه‌ی ئیبن و ئاده‌م و نه‌وه‌كانی و مه‌دره‌سه‌ی مه‌ڵا عه‌لی روستی و مه‌دره‌سه‌ی مه‌لای گه‌وره و نه‌وه‌كانیان و گه‌ره‌كه كۆنه‌كان و قه‌ڵا میژوویه‌كه‌ی میره‌كانی روست كه به‌رگه‌ی چه‌ندان سه‌رده‌م و سه‌ده‌ی گرتبوو ته‌قێندرانه‌وه.
گوندی روست هاوشانی قه‌زای رواندز و شاره‌كانی تر به گوته‌ی هه‌ندێك به‌ساڵاچوو له 1927 قوتابخانه‌ی لیكراوهتهوه و خاوه‌نی بنكه‌ی ته‌ندروستی و بنكه‌ی پۆلیس و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی كاری ده‌ست بووه و ناوندێكی گرنگ بووه بۆ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان خاوه‌نی قازی خۆی بووه و بریاری بۆ ده‌ركراوه كه بكرێته ناحیه به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
گوندی روست و دۆڵی روست به گشتی پالپشتی هه‌ڵگیرسانی شۆرش بوونه و به‌م هۆیه‌وه چه‌ندان جار كه‌وتۆته به‌ر په‌لاماری تۆپ و فرۆكه‌كانی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق. خاوه‌نی زیاتر لە 100 شه‌هید و فه‌رمانده‌ی شۆڕشه‌كانی كوردستانه.
له كاتی راگواستن نزیكه‌ی 500 ماڵ بووه، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی 100 مالێك ده‌بێت، واته زۆربه‌ی دانیشتوانی نه‌گه‌راونه‌ته‌وه و ئێستا له شاره‌كان و كۆمه‌ڵگاكان ده‌ژین.
٤١ ساڵ بەر لەئێستا و لە چلەی ھاوین، واتە لە نێوان 20تاکو 22-07-1978، گوندی روست و دۆڵی ڕوستێ کە زیاتر لە ٣٠ گوند بوون، لە لایەن ڕژێمی بەعس ھەڵگیرا و ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکانی: (دیانا، ھەریر، مەلائۆمەر و قوشتەپە).
ئه‌و كات ته‌مه‌نم 9 ساڵان بوو، بیره‌وه‌ریه‌كانی راگواستن وه‌ك ئێستا له‌به‌ر چاوم ماون، تاڵی و سه‌ختی ژیان و زولمی به‌عسیه‌كان هه‌رگیز له خه‌یال و یادم ناچێته ده‌ر، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له دانیشتوانی روست چه‌كی پیشمه‌رگایه‌تی بكه‌نه شان و تاكو ئه‌مرۆش له خزمه‌تی شۆرشی كورد بن و منیش هه‌رگیز ملكه‌چی به‌عسیه‌كان نه‌بم و دواتر لە ساڵی ١٩٨٩ بەهۆک کاری سیاسی زیندانی بکرێم. دەیان گەنجی ناوچەکە دوای ڕاگواستن چەکی پێشمەرگایەتی بکەنە شان و بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکە، تەنانەت ساڵی ١٩٨٣ بەشێک لە دانیشتوان بگەڕێنەوە و گوندەکە ئاوەدان بکەنەوە، کەچی بەهۆی شەڕ و پێکدادان، بەتایبەت شەڕی عێراق و ئێران ناوچەکە چۆل بکرێتەوە و دانیشتوانەکەی ئاوارەی ئێران و کۆمەڵگەکان ببنەوە.
بەڵام هەندێک ڕاستی هەیە ناکرێ نەگوترێ:
١ـ دانیشتوانی گوندەکان زۆربەیان بەکشتوکاڵ خەریک بوون، بۆیە بەشی زۆری منداڵەکانیان لە خوێندن بێبەش دەبوون، یان بۆیان تەواو نەدەکرا، من دوای ڕاگواستن لە تەمەنی ٩ ساڵی لە کۆمەڵگەی هەریر چوومە بەر خوێندن و خوێندنم تەواو کرد.
٢ـ لە ڕووی کۆمەڵایەتی کەمترین شارەزایمان لە دابوونەریتی تیرە و هۆزەکانی ناوچەکە هەبوو، بەڵام لە کۆمەڵگەکان ژمارەیەکی زۆر تیرە و هۆز ڕاگوازران و لە یەک شوێن نیشتەجێ کران و شارەزایی باشمان لەسەر یەکتری پەیدا کرد.
٣ـ کەمترین شارەزایمان لەسەر سەرچاوەکانی رووناکی و وزە و هۆکارەکانی هاتوچۆ هەبوو.
٤ـ کەمترین شارەزایمان لەسەر ڕفتاری دەسەڵات هەبوو.
٥ـ لە پێش ڕاگواستن لە ٩٥% پشتیان بە کاسبی و خۆبژێوی دەبەست، ئێستا لە ٩٥% پشت بە موچە دەبەستن و کاسبی ناکەن.
٦ـ پێش ڕاگواستن گوندی روست ٥٠٠ ماڵ بوو، ئێستا ٥٠ ماڵە.
٧ـ لە کاتی ڕاگواستن شۆڕشمان کرد دژی چۆلکردنی گوندەکان و ڕاگواستن، ئێستا لەبەر کۆمەڵێک هۆکار و بێ بەرنامەی بۆ ئاوەدانی و رێکخستنی ژیانی گوندەکان، گوندنشینان خۆیان گوندەکانیان چۆل دەکەن و بەرنامەی ڕاگواستنی بەعس بەدەستی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
٨ـ گوندی ڕوست و سەرجەم گوندەکان کوردستان ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار بوونەتەوە، چۆل بوونی گوندەکان و زیادبوونی گوشاری دانیشتوان لەسەر شارەکان، ئەنجامەکەی تەنیا وڵات وێرانییە. کەواتە لە زۆر ڕووەوە ئەم وڵاتە لەژێر هەڕەشە و مەترسی دایە.
…………
گوندی روست سه‌ر به ناحیه‌ی سمیلان و قه‌زای چۆمانه له پارێزگای هه‌ولێر.
130كم له شاری هه‌ولێر دووره و ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژئاوای لوتكه چیای هه‌ڵگۆرد كه به‌رزترین چیای عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
دۆلی روست زیاتر لە ٣٠گوند لەخۆ دەگرێ، ناوچه‌یه‌كه به ره‌زوباخ داپۆشراوه و سه‌دان كانیاوی سازگاری هه‌یه و ناوچه‌یه‌كی شاخاویه و بۆ كشتوكاڵ و گه‌شتیاری له‌باره، بەڵام هیچ سوودی لێوەرنەگیراوە.
سه‌رچاوه‌ی بەشێک لە زانیارییه‌كان: كتێبی : ( پیشه له گوندی كوردی و گوندی روست وه‌ك نموونه. نووسینی نادر روستی ساڵی چاپكردن 2007، قەبارە 250 لاپەڕە). یەکەم کتێبە کە باسی لایەنی مێژووی و کۆمەڵایەتی و جوگرافی و کار و پیشەوەری و سەرجەم لایەنەکانی ژیانی پێش ڕاگواستن و دوای ڕاگواستنی گوندی روستی کردووە.