پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ شەمە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەبەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە، هاوکات گۆڕانکاری بەسەر بەشێک لە جۆرەکانی دیکەی دراودا هاتووە .
حاجی محیەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاڵگۆڕی دراوی قەزای ناوەندی سۆران گوتیشی: کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 151,500دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی بە چوار ملیۆن 800 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیارو 700 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 129 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.